یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا بۆ شەڕ دژی داعش

یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردەکانی سووریا بۆ شەڕ دژی داعش
ئەمریکا بڕیارە بۆ شەڕی دژی داعش یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەباری چەکوچۆڵی سەربازی و هێزی تایبەتەوە بەهێز دەکات.

یەکەمین ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوپەیمانی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا کە زۆرتر لە هێزەکانی یەپەگە پێکهاتووە، دەستیپێکرد. ئەو هێزە تازەیە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا گوند بە گوند بە دوای تیرۆریستانی داعشدا دەگەڕین و گوندەکان کۆنترۆڵ دەکەنەوە.

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەمریکا نزیکەی ٥٠ راوێژکاری سەربازی خۆی بۆ ئەو ناوچەیە بنێرێت.

ماوەیەکی زۆرە هێزەکانی هاوپەیمان بە رێبەری ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش پشتگیری لە هێزەکانی یەپەگە دەکەن.

پێدەچێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یارمەتییەکانی خۆی بۆ هێزە کوردییەکان لە ئاستێکی سەرتردا دەستپێکردبێت.





dw
Top