ئه‌مریكییه‌كان له هه‌ڵسوكه‌تی په‌كه‌كه له شنگال ناڕازین
قاسم شه‌شۆ، ره‌خنه له په‌كه‌كه ده‌گرێ و ده‌ڵێت بۆییان نییه له شنگال، بمێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کارەساتێکی دیكه‌ش به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا بێت ئاماده‌ین، به‌ڵام ناهێڵین په‌كه‌كه له شنگال بمێنێ.
شه‌شۆ پێیوایه ئه‌ركی په‌كه‌كه شگال نییه، به‌ڵكو باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستانه و، ئاشكراشی ده‌كات كه په‌كه‌كه ویستیان حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌كاربهنن، به‌ڵام حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پاراستنی شنگال به‌ئاگابوو، ئەو رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ش هه‌بوو هه‌ڵیوه‌شاند.
رووداو زانیویه‌تی ئه‌مریكییه‌كانیش له هه‌ڵسوكه‌تی په‌كه‌كه له شنگال ناڕازین و به‌ئاشكرا ناڕازیبوونی خۆیان گه‌یاندوونه‌ته مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
رووداو
