شەڕەکەی دوبز بە سەرکەوتنی پێشمەرگە ته‌واو بوو

شەڕەکەی دوبز بە سەرکەوتنی پێشمەرگە ته‌واو بوو
بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕایگه‌یاند، لەئێستادا قەزای دوبز بە تەواوەتی لە دەست پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکاندایە و تیرۆریستان شکستیان برد.

بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک عەمید(سەرحەد قادر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە ھێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دوبز، تیرۆریستان تێک شکێندران؛ لەئێستادا دوبز لە دەست ھێزی پێشمەرگەدایە و پارێزراوه‌.

عەمید(سەرحەد قادر) گوتیشی، لەو ھێرشەدا چه‌ندان تیرۆریستی داعش کوژراون، بەڵام هێشتا ژماره‌ی دروستیان نەزانراوە.
Top