ئوستوڕالیا ٣٠٠ ڕاوێژکاری نوێی بۆ عێراق نارد‎

ئوستوڕالیا ٣٠٠ ڕاوێژکاری نوێی بۆ عێراق نارد‎
ڕۆژنامەی زە بولێتین مۆرنینگی ئوستوڕالی ڕایگەیاند دوێنێ یەکشەممە دووەم کاروانی ڕاوێژکاری سەربازی لە ئوستوڕالیاوە بەرەو عێراق بەڕێکەوتن.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە کاروانەکە لە ٣٠٠ ڕاوێژکار پێکدێت و بەشێکدەبن لە هێزە هاوبەشەکانی ئوستوڕالیا و نیوزلەندا لە عێراق.

مارک بینسکین، سەرۆکی هێزەکانی بەرگریی ئوستوڕالیا ڕایگەیاند "ئامانجمان بەهێزکردنی توانای هێزەکانی عێراقە لە شەڕی دژی داعشدا".

بینسکین وتیشی "ئەو هێزە عێراقیانەی کە لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە بە توانایەکی زیاترەوە بەشداریان لە شەڕەکاندا کردووە".

جگە لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەک بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠١٤دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، لەو کاتەشەوە زۆرێک لە وڵاتان بە ناردنی چەک و پێداویستی و ڕاوێژکاری سەربازی هاوکاری عێراقیان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.





سەرچاوەكان
Top