"دوو فڕۆكهی نهناس هاتنه سنووری پێشمهرگه..بهدهستڕێژی پێشمهرگه سنوورهكهیان جێهێشت"
بهرپرسی میحوهری ڕۆژئاوای كهركووك ــ دوبز (د. كهمال كهركووكی) ڕایگهیاند دیارە تاکو ئێستا چوار جار، فڕۆکەی نەناس سنووری میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووكیان بۆردمان کردووە، یەکەم جار لە (١٧/١٠/٢٠١٥) دووەم جار لە (٢٧/١٠/٢٠١٥) جاری سێیەم لە (٢٨/١٠/٢٠١٥) هاوپەیمانان دەڵێن هی ئێمە نین و، عێراقیش دەڵێن هێ ئێمەش نییە! هەرچەندە جاری یەکەم لەگەڵ ئەوەی بەغدا گوتیان فڕۆکەی ئێمە نییە پاشان دەرکەوت فڕۆکەی ئەوان بووە."
گوتیشی كه ئەمڕۆیش لە سەعات (٤) چواری پاشنیوەڕۆ (٢) دوو فڕۆکەی نەناس بەهەمان دەنگی ئەوانی پێشوو هاتنە ئاسمانی سنوورەکەمان، پاش ماوەیەك سووڕانەوە بە ئاسمانی سنووری میحوەری ڕۆژئاوی کەرکووك و دوای پەیوەندی بە ژووری عملیاتی هاوپەیمانان و ئەوانیش تأکیدیان کردەوە کە فڕۆکەی هاوپەیمانان نییە. بۆیە لە سەعات چواروچلوپێنج خولەك، پێشمەرگە سەربەرزەکانی کوردستان دەستیان کرد بە تەقە لە فڕۆکەکان و ئەوانیش بە ئاسمانی حهویجەدا دوور کەوتنەوە و ئیتر نەگەڕانەوە. داوا دەکەین لە لایەنانی بەرپرسیار لێکۆڵینەوەی تەواو لەو کارە گوماناوییە بکەن بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان.
