عه‌بدولمه‌هدی: پێویسته وه‌زاره‌تی نه‌وت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته خۆجێییه‌كان باش بێت
له‌ژێر ناونیشانی شه‌راكه‌ت به‌رپرسیارێتی و ده‌ستكه‌وته، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق كۆنگره‌یه‌كی سازكرد، له‌میانه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌شدا عادل عبدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و ڕایگه‌یاند: بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی دروست، پێویستیان به‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته خۆجێییه‌كاندا باش بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، له ڕابردوودا به‌هۆی مه‌ركه‌زیه‌تی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ته خۆجێییه‌كان باش نه‌بوون، ئه‌وه‌ش ئاسته‌نگیان له‌به‌رده‌م حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌ته خۆجێییه‌كان دروست كردوه، هه‌ر بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن پێكه‌وه كاربۆ باشكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بكه‌ن.
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا وه‌زیری نه‌وتی عیراقی ڕایگه‌یاند: ئێستا عێراق له شه‌ڕی دژ به‌تیرۆردایه، كه هه‌ریه‌ك له سوپا‌و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی و عه‌شیره‌ته‌كان قوربانی بۆ ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش له‌پشتیانه‌وه ڕاوه‌ستاون.
وتیشی: نه‌وت به‌شێكی ئه‌و جه‌نگه‌یه، له دابینكردنی خه‌رجی و درێژه‌دان به شه‌ڕی دژ به تیرۆر .
سەرچاوەكان
