فڕۆكه گورزێكی دیكه‌ی له داعش دا
لیوا (سەید ھەژار) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێواره‌ى پێنجشهممهیە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان لە میحوەری خازر باره‌گا و مۆڵگەکانی تیرۆریستانى داعشیان لە گوندی ته‌لئه‌سوه‌د و زاراخاتوون، بۆردومان کرد ."
لیوا (سەید ھەژار) گوتیشی، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین زیانى زۆر لە داعش درابێت، بەڵام جارێ ئاماری ته‌واومان به‌رده‌ست نییه.
