فراكسیۆنی زەرد چوونه‌ ڕانیه‌ و زانیاریی وردیان پەیدا کردووە

 فراكسیۆنی زەرد چوونه‌ ڕانیه‌ و زانیاریی وردیان پەیدا کردووە
گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد دەڵێ فراكسیۆنی زەرد ئەمڕۆ لە ئاخر ڕۆژی سەردانەكەیاندا سەردانی لقی 21ی دەوروبەری سلێمانی و، لقی 11ی ڕانیەی پارتییان كردووە, زانیاریی وردیان پەیدا کردووە و، دەڵێ لە پەرلەمانیشدا کاری خۆیان دەکەن و، ڕاپۆرتی خۆیان بۆ ڕای گشتیی كوردستان و جیهانیش بڵاو دكەنەوە.

(محەمەد عەلی یاسین) گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوە سێ ڕۆژە شاندێكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئۆرگانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات لە ناوچە جیاوازەكانی شاری سلێمیانی, ئەمڕۆیش لقی 21ی دەوروبەری سلێمانی و، لقی 11ی ڕانیەی پارتیمان بەسەر كردەوە و، بەرپرسانی سەرجەم لیژنەی ناوچەكانیش لە كۆبوونەوەكاندا بوون."

گوتەبێژی فراكسیۆنی زەرد گوتیشی: "ئامانجمان لەم زنجیرە سەردانەدا ئەوە بوو كە لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی ئۆرگانەكانی حزب بین كە زیانێكی زۆریان بەركەوت لە ئاژاوەکەدا. هەروەها لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی ئۆرگانەكانی حزب بین لەم ناوچەیە و دیكۆمینتی تەاو لەبارەی ئەم هێرشانەوە بەدەست بێنین كە كردیانە سەر بارەگاكانی پارتی."
ئاشكراشی كرد كە ده‌یانەوێت ئاگاداری و زانیارییەکی تەواویان هەبێت لەم دەستدرێژیانەی كە كرایە سەر ئەم بارەگایانە تا لەپەرلەمانەوە دەست بە كاری خۆیان بكەن و، ئەركی خۆیان بەجێ بگەیێنن و، بە ڕاپۆرتێک خەڵکی کوردستان و، دنیایشی لێ ئاگادار بکەنەوە.
Top