"داوایان له ئه‌ورووپا كرد پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكرێ"
شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەلجیکا ژماریەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەكانی ئاساییش و بەرگری یەکیه‌تیی ئەورووپا، لیژنه‌یه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌لجیكا و ئه‌نجوومه‌نی پیران ئەنجامدان، شاندی وەزارەتی پێشمه‌رگەش داوای ئه‌و پێداویستیانەیان كرد كه بۆ شەڕی داعش گرینگن.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا كه ئه‌ندامی شاندهكهیه به وڵاتانی ئه‌ورووپای گوت كه ئه‌گه‌ر بێت و پێشمه‌رگه پڕچه‌ك نه‌كرێ ڕه‌نگه دواجار كاره‌ساتێكی دیكه له ناوچه‌كه‌دا بقه‌ومێ. هه‌روه‌ك سیروان بارزانی ئه‌ندامی شانده‌كه‌یش به پێویستی زانی كه وڵاتان كۆمه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن چونكه پێشمه‌رگه شه‌ڕی دیموكراسی له جیاتی هه‌موو جیهان ده‌كات.
