وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ بارزانی: لەشەڕی داعش ئێوە بوونە پێشڕەوی ئێمە

 وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا بۆ بارزانی: لەشەڕی داعش ئێوە بوونە پێشڕەوی ئێمە
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیان لە پیرمام سازکرد کە تێیدا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بە بارزانی گوت " لەشەڕی داعش ئێوە بوونە پێشڕەوی ئێمە".

ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەسەرەتای کۆنفرانسەکەدا باسی لە متمانەی ئەڵمانیا بە هەرێمی کوردستان کرد و چەند خاڵێکی هاوبەشیشی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا خستەڕوو، ئەو گوتی: " لە ساڵ و نیوێکدا متمانەمان بەیەکدی زۆر گەشەی کردووە، بەجۆرێک دەتوانین پشت بە یەکدی ببەستین خاڵێکی دیکەی هاوبەشی نێوانمان ئەوەیە، کە هەرێم ملیۆن و نیوێک ئاوارەی گرتووەتەخۆ کە ئێمە زۆر بەبایەخەوە تێیدەڕوانین".

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا چەند ئامارێکیشی راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " مەشق و راهێنانمان بە 4700 پێشمەرگە کردووە و بەو زووانە 2 هەزار ماسک و 3 هەزار دەستە جلوبەرگی سەربازیی بۆ پێشمەرگە دەنێرین".

ئەڵمانیا بەردەوامدەبێت لە هاوکاری پێشمەرگە وەکو ئۆرسۆلا فۆندێر لاین ئاماژەی پێدەدات و دەشڵێت "بە عێراقمان گوتووە هاوکاریمان بۆ پێشمەرگە، هاوکارییە بۆ عێراق".










رووداو
Top