ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به خه‌ندانی راگه‌یاند: "دوو شه‌پۆلی پاڵه‌په‌ستۆی نزیك له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوره‌وه روو له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و ده‌بێته هۆی دابارینی باران، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به‌پێی پێشبینییه‌كان هه‌وره بروسكه رووده‌دات و ماوه‌ی بینین كه‌مده‌بێته‌وه‌و له هه‌ندێك شوێنیش ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه".
وتیشی: "شه‌پۆلی باران بارینه‌كه تاكۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌رێم رێژه‌یه‌كی زۆر باران ده‌بارێت".
