دوو چەکداری داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە کرد.. هێرشێكیشیان تێك شكێندرا
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێر (جەمال مۆرتکە)، رایگەیاند: لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا، دوو تیرۆریستی داعش خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد؛ هه‌ڵبه‌ته سەرەتا خۆیان وا پیشان دەدەن کە خەڵکی ناوچەکەن، بەڵام تیرۆریستن و لەناو داعش رایان کردووە و خۆیان رادەستی ھێزی پێشمەرگە کردووە، بۆیە لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە.''
(جەمال مۆرتکە) گوتیشی، ھۆکاری خۆڕادستکردنیان بە ھێزی پێشمەرگە ئەوەیە، کە لە ڕووی ئابوورییه‌وه داعش تووشی رووخان ھاتووە و لە چارەنووسی خۆیان بێئومێدن، جگە لەوەش کردەوە قێزەونەکانیان کاریگەریی خۆی ھەیە، بۆیە دێن خۆیان ڕاده‌ستی ھێزی پێشمەرگە دەکەن.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری گوێر زانیاریشی دا كه، شه‌وی ڕابردوو، هه‌وڵ و جموجۆڵێكی تیریستان له میحوهرهكهیان هه‌بوو و، نیازی هێرشیان هه‌بوو، به‌ڵام به ڕێنوێنیی ئه‌وان، فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان، لێیدان و ههوڵهكهیانی پووچه‌ڵ كرده‌وه و، سێیشیان لێ كوژران، هه‌روه‌ها ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێیان بوون، سووتێندران.
لە چەند رۆژی رابردوویش،60تیرۆریستی دیکە خۆیان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە کردووه.
