كەماڵ کەرکووکی: نزیکەی 300 کەس لەنێو داعش رایانکردووە
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەمال کەرکوکی، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای کەرکووک رایگەیاندووە، کە ئەو خەڵکە دەیانەوێ خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە بکەن و لە ژێر دەسەڵاتی داعش رایانکردووە.
کەمال کەرکووکی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەو خەڵکانە، کە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ویستوویانە لەژێر دەسەڵاتی داعش رابکەن، ژمارەیان 256 کەسە و لە 173 خێزان پێکهاتوون.
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای کەرکووک هۆکاری رێگاپێنەدان بەو کەسانە بۆ هاتنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، کە ”گوماندەکرێت ئەندامی داعشیان لە نێودا بێت“ و جارێ رێکاری ئەمنیی دەگرنە بەر.
باسنیوز
