له ‌میحوه‌ری مه‌خمووردا 14 داعش كوژران

له ‌میحوه‌ری مه‌خمووردا 14 داعش كوژران
ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگە داعشەکانی میحوەری مەخمووریان بۆردومان کرد و، ١٤ داعشە تیرۆریستیان کوشت.
سەرچاوەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموورەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە لە گوندی خەربانیە، ١٧ کیلۆمەتر لەولای مەخموورەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان پاڵپشت بە زانیاریەکانی ھێزی پێشمەرگە مۆڵگەکانی داعشیان بۆردومان کردووە و، زیانی زۆریان داوە لێیان."
سەرچاوەکە گوتیشی، ئەوەندەی زانیبێتمانەوە لەو بۆردومانەدا ١٤ تیرۆریستی داعش کوژراون.
Top