سامی ئەرگوشی: تەقە لە نێچیرڤان بارزانی نەکراوە

 سامی ئەرگوشی: تەقە لە نێچیرڤان بارزانی نەکراوە
سكرتێری رۆژنامەڤانیی نێچیرڤان بارزانی، رەتیدەكاتەوە كە تەقە لە كاروانی ئـۆتۆمبێلەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كرابێت.

لەتوویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر، سكرتێری رۆژنامەڤانیی نێچیرڤان بارزانی سامی ئەرگوشی، رەتیدەكاتەوە كە تەقە لە كاروانی ئـۆتۆمبێلەكانی نێچیرڤان بارزانی كرابێت و دەنووسێت "لەبارەی هەواڵی ''سكای پرێس'' كە گوایە تەقە لە كاروانی ئـۆتۆمبیلەكانی نێچیرڤان بارزانی كراوە، تەواو هەڵبەستراو و بێ بنەما و دوورە لە هەموو راستییەكە".

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لەسەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆنفرانسی جیهانی میونشن پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 16-10-2015 بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەرێكەوت.












رووداو
Top