وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی هاوكاریی ته‌ندروستی به‌خێزانه ئاواره‌كانی قه‌زای پشده‌ر راگه‌یاند
وه‌زیری ته‌ندروستی به‌خێزانه ئاواره‌كانی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌ندروستی پێویستیان بۆ جێبه‌جێده‌كات.
لای خۆشیه‌وه د.هێمن پیرۆت شێخه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزی رايگه‌یاند: وه‌زیری ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌بارودۆخی ژیانی خێزانه ئاواره‌كان و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی كه بۆیانكراوه به‌ڵێنی پێدان كه به‌زووترین كات بنكه‌كانی ته‌ندروستی ناو كه‌مپه‌كان پێداویستی زیاتریان بۆ دابینبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی پێویستیان به‌چاودێری به‌رده‌وامی پزیشك هه‌یه هه‌ر له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێویست نه‌كات بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزی وتیشی: وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بڕیاریدا كه بنكه‌ی ته‌ندروستی ره‌زگه بكرێته‌وه‌و دوو یاریده‌ده‌ری پزیشكی بۆ دابمه‌زرێت و پێداویستییه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه‌ش دابینبكرێت كه بنكه‌ی ته‌ندروستی گونده‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دروستكراوه بۆ گونده‌كانی بناری قه‌ندیل .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه د.تاهیر هه‌ورامی هاوخه‌می خۆی بۆ خێزانه ئاواره‌كان ده‌ربڕیوه‌و پێی راگه‌یاندون تا باشبوونی بارودۆخی ناوچه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ گونده‌كانیان هه‌موو خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان پێشكه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌یه‌كه‌م رۆژی ئاواره‌بوونی دانیشتووانی گونده‌كانی سنوری قه‌زای پشده‌ره‌وه تیمی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان پێگه‌یشتووه‌و به‌به‌رده‌وامی چه‌ند ئه‌مبوڵانسێكیان بۆ كه‌مپه‌كان دابینكردوه، جگه له‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی و ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه سه‌ردانیان كردون و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ چه‌ندین نه‌خۆش كردووه.
