كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR بۆ په‌نابه‌ران یارمه‌تی مرۆیی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خێزان له ناوچه‌ی قه‌سرێ سه‌ر به قه‌زای چۆمان دابه‌شكرد
رۆژی 9-8 كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNHCR بۆ په‌نابه‌ران یارمه‌تی مرۆیی به‌سه‌ر 120 كه‌س كه پێكهاتبوون له 20 خێزان له ناوچه‌ی قه‌سرێ سه‌ر به قه‌زای چۆمان دابه‌شكرد كه زۆربه‌ی خێزانه‌كان ژن و منداڵی ئه‌و گوندنشینانه‌ن كه له‌ناوچه‌ی سنوری نێوان عیراق و ئێران به‌هۆی به‌رده‌وامی تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كان له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانه‌وه به‌رده‌وامه ئاواره‌بوون و له ناوچه سنوریه ئارامه‌كان جێگیربوون.
یارمه‌تییه‌كان پێكهاتبوون له دۆشه‌ك،پانكه، كه‌لوپه‌لی چێشت لێنان، ده‌به‌ی ئاو‌و ده‌به‌ی نه‌وت، هه‌روه‌ها چه‌ند یارمه‌تیه‌كی تر وه‌كو قه‌ره‌وێڵه، فلته‌ری ئاو‌و خۆراك له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی مرۆیی دابه‌شكراوه.
زۆربه‌ی ئاواره‌كان مه‌ڕدارو جوتیارن و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێوی ژیانیان په‌یوه‌سته به‌كاری جوتیاری و مه‌ڕداریه‌وه‌و له‌به‌ر به‌رده‌وامی تۆپبارانه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر بژێوی ئاسایی خۆیان، ئه‌مه‌ش ترسی له‌ناوچونی به‌روبوومه‌كانیان زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی داهاته‌كانیان.
به‌پێی راپۆرتی ده‌زگا حكومییه‌كان سه‌ده‌ها خێزانی تریش له‌ناوچه‌كانی چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران ئاواره‌بوون و هه‌ندێك له‌و خێزانانه له‌لایه‌ن كه‌سو كاره‌كانیانه‌وه میوانداری كراون له شارۆچكه‌ی چۆمان، هه‌روه‌ها چه‌ند خێزانێكی بێ توانست تا ئێستا له‌ناوچه شاخاوییه‌كان ماونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران و رێكخراوه مرۆییه هاوكاره‌كانی تر به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئاواره‌كان له ناوچه سنوریه‌كان.
جێگه‌ی باسه رۆژی 6/8/2011 له دیدارێكی نێوان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خاتوو بوشڕا هالیپۆتا به‌رپرسی رێكخراوی UNHCR ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێم، باس له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ئاواره ناوخۆیییه‌كانی سه‌رسنوور كرا كه به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه سنووریه‌كان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئاواره بوونه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی UNHCR له هه‌رێم گووتی وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووریه‌كانی پارێزگای هه‌ولێرمان كرد و له نزیكه‌و بارودۆخی ئه‌و ناوچه‌یه‌و ره‌وشی ئاواره‌كانمان بینی كه به هۆی تۆپباران ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتبوو. وه‌ك رێكخراوی UNHCR هه‌وڵ ده‌ده‌ین به زووترین كات هاوكاری و یارمه‌تیان پێشكه‌ش بكه‌ین.
