ده‌روازه‌ی مالیزیا به‌ڕووی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی مالیزیا، له ڕۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 8/8/2011 ، پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له زانكۆی كوالا لامپور و زانكۆی مالایا و زانكۆی پوترا مالایای كرد و چاوی به سه‌رۆك زانكۆ و ڕاگره‌كانی فاكهڵتیهكانیان كه‌وت، دواتر له‌گه‌ل سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی زیاتر له 35 زانكۆی مالیزی كۆبووه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا، سیسته‌م و ڕه‌وتی ڕیفۆرمی خوێندنی باڵای هه‌رێم و به‌رنامه‌ی تواناسازی مرۆیی و سیسته‌می نوێی دكتۆرای هه‌رێمی كوردستانی بۆ باس كردن.
هه‌روه‌ها باس له‌هاوكاری دوولایه‌نه‌ی بواری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرا، به‌تایبه‌تی بۆ زامین كردنی كورسی خوێندن بۆ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی و بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه به مووچه‌وه یان به‌بی مووچه مۆڵه‌تی خوێندنیان پێ دراوه و خوازیارن ڕوو له‌و وڵاته بكه‌ن.
له هه‌مان ڕۆژدا، به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی چل خوێندكاری هه‌رێم ئه‌نجام دا، ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به شێوازی جیاواز بۆ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا چوونه‌ته مالیزیا.
له‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له نزیكه‌وه گوێی له‌كێشه و داواكاری و تێبینیه‌كانی خوێندكاره‌كان گرت، تا به‌پێی توانا هه‌وڵبدرێت له وه‌زاره‌ته‌وه هاوكاریان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی به‌رده‌وامی بده‌ن به خوێندنیان و له ئاینده‌دا خزمه‌ت به هه‌رێم بگه‌یه‌نن.
خوێندكاره‌كان لهگفتوگۆیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه كێشه‌ی شاره‌زا بوونی سیسته‌مێكی نوێ له دووره وڵات و كێشه‌ی ڕۆتینی دارایی هه‌رێم و كێشه‌ی نه‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ڕۆشنبیری له مالیزیا له‌و كێشانه‌ن كه رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه و خوێندكاران گله‌ییان له مولحه‌قی ڕۆشه‌نبیری باڵوێزخانه‌ی عیراقی ده‌كرد به‌وه‌ی كه به دوو ده‌نگیانه‌وه ناچن و داوایان له حكومه‌تی هه‌رێم كرد ئه‌و بۆشاییه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردن پڕ بكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر دووپاتیكرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێ ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه بدۆزێته‌وه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه، رێكه‌وتی 9/8/2011، پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر له‌لایه‌ن به‌ڕێز (دات‌و سری محمد خالد نورالدین)، وه‌زیری خوێندنی باڵای مالیزی و كۆمه‌ڵێك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونهوهیهكهیاندا هه‌ردوولا ئاماژه‌یان بههاوشێوهیی ئه‌زموونی هه‌ردوو وڵات كرد‌و جه‌ختیان له‌گرنگی ڕۆڵی خوێندنی باڵا له پڕۆسه‌ی بونیادنانی وڵاتێكی سه‌رفراز و مۆدێرن كرده‌وه.
وڵاتی مالیزیا به ئاواته‌و به‌رنامه‌ڕێژی كردووه تا له ساڵی 2020 بگاته ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهانی یه‌ك و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا ئاستێكی به‌رز گرنگی به سیسته‌می خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوه و ئێستا له پێشه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدایه له ڕووی كواڵیتی خوێندن و ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی و گه‌شه كردنی ته‌كنۆلۆژیا.
دواتر هه‌ر دوو وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی مالیزیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕیان له‌گه‌ل سه‌رۆكه‌كانی زۆربه‌ی زانكۆ حكومه‌تی و ئه‌هلیه‌كانی مالیزیا ئه‌نجامدا. له‌و كۆبووهوهیهدا ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و بیروڕا و بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌كادیمی هاوبه‌ش كرا، و له ئه‌نجامدا گه‌یشتنه چه‌ندین ڕێكه‌وتن و بڕیار بۆ هاوكاری كردن له نێوان هه‌ردوو وڵات و له‌مباریه‌وه:
• حكومه‌تی مالیزیا ئاماده‌یه هاوكاری خوێندكاری كورد، به تایبه‌تی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی بكات له په‌یدا كردنی ئۆفه‌ر و كورسی خوێندن و دواتر سه‌رپه‌رشتی خوێندن و هاوكاری ژیان و گوزه‌رانیان بكات.
• سه‌رجه‌م زانكۆكانی مالیزیا ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ پێشوازی كردن له مامۆستایانی هه‌رێم بۆ ڕاهێنان له بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی و هاوكاری كردنیان له پڕۆژه‌ی زانستی و به‌رده‌وامی دان به په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی، ئه‌وه‌ش بێجگه له پێشوازی كردنیان له خوێندكارانی خوێندنی باڵا و ڕاهێنانیان به مۆدێرنترین شێواز.
• زانكۆی مالایا ئاماده‌یه زه‌ماله‌ی خوێندن بداته ده‌رچووه هه‌ره زیره‌كه‌كانی كوردستان و ته‌واوی خه‌رجی ژیان و خوێندنیان له ئه‌ستۆ بگرێت.
• ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه فاكه‌لتی پزیشیان هه‌یه و په‌یوه‌ندیان به نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریهوهیه، ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ ڕاهێنان و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاندیده‌كانی بۆڕدی كوردستانی بۆ بواره پزیشكیه تایبه‌تمه‌نده‌كان و هه‌ریه‌كه‌یان له پسپۆڕی خۆیاندا شوێنی ڕاهێنانیان بۆ ماوه‌ی ساڵێك وه‌یان دوو ساڵ بۆ دابین بكرێ و له دوا ئه‌نجامیشدا به پێی پێویست بڕوانامه‌ی ماسته‌ری كلینیكیان پێ ببه‌خشێت.
• وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای مالیزیا ئاماده‌یی نیشان دا بۆ ڕاهێنانی سه‌ركرده‌كانی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌ت و زانكۆكانی هه‌رێم و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون. دیاره كه حكومه‌تی مالیزیا گرنگیه‌كی تایبه‌ت به كواڵیتی داوه و ئێستا ڕاهێنان بۆ پسپۆڕه‌كانی چه‌ندین وڵات ده‌كات.
• له مالیزیا چه‌ندین زانكۆی پۆڵیته‌كنیكی هه‌ن كه ڕاهێنانی پیشه‌یی بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی و ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕوانامه‌ی دیپلۆم و به‌كالۆریۆس ده‌به‌خشن. ئه‌وانه ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ هاوكاری كردنی ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنیكی له هه‌رێم، به تایبه‌تی له قۆناغی گواستنه‌وه‌یان بۆ زانكی پۆلیته‌كنیكی.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا، به‌ڕێز پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر بانگهێشی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵای مالیزی كرد بۆ سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كوردستان و به‌ڕێز (دات‌و سری محمد خالید) به خۆشحاڵیه‌وه داوه‌ته‌كه‌ی قه‌بول كرد و به‌ڵێنی دا كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به هه‌ردوولایان كار بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ن.
