مه‌كته‌ی سیاسی پارتی دیموراتی كوردستان یادی دامه‌زراندنی حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی ساڵوهگهرِی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و خه‌بات و قوربانیدانی حزبه‌كه‌تان له شۆرِشی گه‌له‌كه‌ماندا له پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی و دیموكراسیدا به‌رز ده‌نرخێنین. له‌م بۆنه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان پارتیمان و حزبه خهباتگێرِهكهتان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین بۆ هه‌رچی زیاتر بره‌ودان پێی له‌پێناوی ئه‌و ئامانجه نیشتمانییانه‌ی خه‌باتمان بۆ كردوون ده‌یكه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه رێگه‌چاره‌ی راسته‌قینه و كارای هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمه و په‌یوه‌ندی دروست و كار لێكی ئه‌رێنی نێوان دامه‌زراوه سیاسییه باڵاكانی هه‌رێم و ئۆپۆزسیۆن به‌ردی بناغه‌ی گه‌شه‌پێدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی ئهزموونهكهمانه و سستمی دیموكراسی ده‌خاته سه‌ر راستهرِێ.
هه‌لومه‌رجی عێراق و ئه‌و ههرِهشانهی رووبهرِووی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه له ناوچه دابرِێنراوهكان و هه‌موو ئه‌و پیلانه شۆفێنیانه‌ی له دژیان ده‌كرێ وامان لێ ده‌خوازن كه ریزه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین و به به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه رووبهرِوویان بینه‌وه و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بخه‌ینه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی خۆی له پاراستنی ژیان و ماڵ و سامانی كوردانی ئه‌و ناوچانه و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 كه ته‌نیا زامنێكه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئیرهاب و شۆفینیزم.
دووباره پیرۆزباییمان قبوڵ بكه‌ن و گیانی شه‌هیدانی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ئاسووده و ئارام بێت و ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو بن.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
