وه‌زیری پێشمه‌رگه: پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ره‌وشی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌وه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت
له په‌یامه‌كه‌دا وه‌زیرى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: كه پێویسته هه‌ر چى زووه كوشت و بڕو ده‌ركردنى كورد له‌و ناوچانه رابگیرێت و سوپا و پۆلیسى عێراقى به ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن، داواشى كرد كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌م باره‌یه‌وه به ئاشكرایى راى خۆیان ده‌رببڕن.
له‌لاى خۆییه‌وه كۆڵۆنێل باتله‌ر به‌ڵێنى دا په‌یامه‌كه وه‌ك خۆى بگه‌یێنێت، به تایبه‌ت ئه‌و داواییه‌ى وه‌زیرى پێشمه‌رگه كه تایبه‌ت بوو به كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى وه‌زارى هاوبه‌ش.
