كه‌مال كه‌ركووكی: هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه چرِكردۆته‌وه تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان رابگیرێت
ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌ی نا ئاسایی بۆ تاوتوێ كردنی پرسی تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
له ده‌ستپێكی به‌رِێوه‌چوونی دانیشتنه‌كه‌دا د. كه‌مال كه‌ركوكى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه په‌رله‌مان له ئاست ئه‌و تۆپبارانه بێ ده‌نگ و هه‌ڵوێست بێت، به‌ڵكو په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن خۆیه په‌یوه‌ندى به هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حكومه‌تى فیدراڵ و قونسوڵى ئه‌ولاته له كوردستان كردووه ، به‌مه‌به‌سشتى دانى سنورێك بۆ ئه‌و ده‌ست درێژیانه.
پاشان راپۆرتى لێژنه‌كانى ناوخۆ و مافى مرۆڤ و یاسایی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه به‌و پێیه‌یه‌كى به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى ئه‌و لێژنانه سه‌ردانى ناوچه سنوره‌یه‌كانى كوردستانیان كردووه ، له‌و راپۆرته ته‌ئكیدى له‌وه‌كرده‌وه كه هێزه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به قولایی 20كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و زه‌ره‌ر وزیانێكى زۆرى به خه‌ڵكى ناوچه‌كه گه‌یاندووه، له‌كاتێكدا له‌و سنوره هیچ باره‌گایه‌كى (پژاك)ى تێدانییه.
هه‌رله‌وتاره‌كه‌ى لێژنه‌ى ناوخۆ داواى كرد هه‌ردوو په‌رله‌مانى عێراق و كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كۆبنه‌وه، هه‌رچى زووه تۆپبارانه‌كان رابگیرێن، هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم تیمێكى فریاگوزارى پێكبهێندرێت بۆ تۆماركردنى زه‌روزیانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ئه‌و شه‌هیدانه‌ى له ئه‌نجامى تۆپبارانه‌كان شه‌هیدبوون به‌شه‌هیدى سه‌نگه‌ر هه‌ژماربكرێن.
پاشان ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد، كه زیاتر له سێ سه‌عاتى خایاند ، تێدا به‌شێوه‌یه‌كى ئازادنه بیروبۆچونى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆپبارانه خسته‌روو ، گرنگترین بۆچونه‌كان راگرتنى تۆپبارانه‌كان به‌یه‌كجاره‌كى و ئاوردانه‌وه له ئاواره‌كانى ئه‌و ناوچانه و هاوكاریكردنیان، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاران به‌گشتى ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ئه كێشه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه كردووه.
برِیار سبه‌ی سێشه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان درێژه‌ی هه‌بێت.
