به‌م زووانه پێدانی 150هه‌زار وه‌ك مووچه به بێكارانی ده‌رچوونی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم جێ به‌جێ ده‌كرێت
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له داهاتووێكی نزیكدا هاوكاری دارایی به برِی 150هه‌زار دینار به ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومییه‌كان ده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی نابێت كه‌سی بێكار ته‌مه‌نی له سه‌رووی 36ساڵیه‌وه بێت.
ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرِۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا دوای به‌رِێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ تاوتوێ كردنی پرسی پێدانی مووچه‌ی مانگانه به ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان كه تا ئێسته كاریان به ده‌ست نه‌كه‌وتووه، رای گه‌یاند\" له چوارچیوه‌ی پاراستنی تۆرِی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی كاروكارباری كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌یه‌كی مانگانه به برِی150هه‌زار دینار به‌و گه‌نجانه ده‌دات كه ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومییه‌كانن و تا ئێسته هه‌لی كاریان به ده‌ست نه‌كه‌وتووه\"".
روونی كرده‌وه\"" به هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه پێشتر ئاماده‌كاریمان بۆ پرۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه نه‌كردووه دووچاری گرفت هاتین، له ئێسته‌دا فۆرِمی تایبه‌ت ئاماده‌كراوه‌و به‌م زووانه به سه‌ر ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت كه تا ئێسته بێكارن و هیچ ده‌رفه‌تێكی كاریان له كه‌رتی حكومیی و تایبه‌تدا ده‌ست نه‌كه‌وتووه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و مووچه‌یه ده‌یگرێته‌وه نابێت ته‌مه‌نی له 36ساڵ به‌سه‌ره‌وه زیاتر بێت، له هه‌مان ساتیشدا ئه‌و گه‌نجه بێكاره به پێوه‌ندییه‌ك به وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ستێته‌وه\"".
زیاتر گوتی\"" ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌ك كه له 6مانگ پتر نه‌بێت هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌نجه بدۆزینه‌وه، یاخود كه‌سی بێ كار خۆشی ده‌توانێت هه‌لی كار بۆ خۆی بدۆزیته‌وه\"".
گوتیشی\"" به پێی پسپۆرێتی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌رچووی زانكۆ یاخود په‌یمانگه‌یه به‌شداری له خول ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری زووتری ده‌ست بكه‌وێت\"".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند له‌مه‌ودوا مووچه‌یه‌كی مانگانه به برِی 150هه‌زار دینار به هه‌ر ده‌رچوونێكی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانی حكومیی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه تا ئێسته هه‌لی كاركردنیان به ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
له فریاد محه‌مه‌ده‌وه"
