مەراسیمی پرسەکەی خوالێخۆشبوو حەمایل خان لەسلێمانی بەڕێوەچوو

مەراسیمی پرسەکەی خوالێخۆشبوو حەمایل خان لەسلێمانی بەڕێوەچوو
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەپارێزگای سلێمانی لە مزگەوتی شێخ قادری چوێسە مەراسیمی یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو حەمایل خانی هاوسەری خوالێخۆش بوو مەلا مستەفا بارزانی و دایکی مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان بەڕێوەچوو.



پرسە کات ژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی شێخ ئەدهەم بارزانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و بەرپرسانی حکومەتی و حزبی بەشداری پرسەکە بوون لەوانە نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزوتنەوەی گۆران، قادر عەزیز سەرۆکی حزبی زەحمەت کێشانی سەربەخۆ، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، هەروەها سەرۆک خێڵەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.
Top