سەركۆمارى توركیا سەرەخۆشی لە بارزانى دەكات و ئەمەریكاش خاتوون حەمایل بەئافرەتێكی مێژوویى وەسف دەكات

سەركۆمارى توركیا سەرەخۆشی لە بارزانى دەكات و ئەمەریكاش خاتوون حەمایل بەئافرەتێكی مێژوویى وەسف دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەم عەبدوڵا گۆل سەركۆمارى توركیا لە بروسكەیەكی ماتەمینیدا سەرەخۆشی خۆى لە مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێم كرد بەبۆنەى دوا ماڵئاواییی خاتوون حەمایلی دایكی، هەروەها باڵوێزخانەى ئەمەریكا لە عێراق بەئافرەتێكی مێژوویی وەسپی دەكات.

باڵوێزخانەى ئەمەریكا لە بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ناردووە، وێراى سەرەخۆشی لە سەرۆكى هەرێم، خاتوون حەمایل بەئافرەتێكی مێژوویی وەسپ دەكات و ئاماژە دەكات كە ئەو خاتوونە لە چەندان ساڵى پڕ لە ناخۆشیدا پاڵپشتى ماڵباتەكەى و گەلەكەى كردووە.

دوێنێ چوارشەم مەكتەبی‌ سیاسیی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رای گەیاند، خاتوون حەمایل، هاوسەری سەركردەی كوردستان مستەفا بارزانى لە تەمەنى سەرووى 85 ساڵدا دوا ماڵئاواییی كرد.
Top