دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کات و شوێنی پرسه‌ی دایکی سه‌رۆکی هه‌رێمی راگه‌یاند
\""راگه‌یه‌ندراوێک له دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان
هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ئاگادار ده‌که‌ین، که رێوڕه‌سمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو \""حه‌مایل خان\""ى هاوسه‌رى بارزانیى نه‌مر رابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى کوردستان و دایکى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆک و که‌رکوک له رۆژى پێنج شه‌ممه 28/ته‌مموز/2011 ده‌ست پێده‌کات، پرسه‌که بۆ ماوه‌ى 3رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌م شێوه‌ى خواره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
- هه‌ولێر: له مزگه‌وتى سه‌واف / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
- سلێمانى: له مزگه‌وتى شیخ قادرى چوێسه / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
- دهۆک: له مزگه‌وتى حاجى ئه‌حمه‌د / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
- که‌رکوک: له ته‌کیه‌ى تاڵه‌بانى / کاتژمێر 2- 6 ئێواره
دیوانى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم
27/ ته‌مموزى 2011\"""
