حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 3 رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵی كۆچی دوای خوالێخۆشبوو حه‌مایل خان، هاوسه‌ری سه‌ركرده‌ی مێژوویی گه‌له‌كه‌مان، بارزانی نه‌مرو دایكی جه‌نابی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
وێرای ده‌ربڕینی پرسه‌و هاوخه‌می بۆ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێزگرتن له خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌م ژنه ناسراو و شۆڕشگێره، له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه ره‌سمیه‌كانی خۆیدا له 28/7 بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مین راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هه‌ولێر
27/7/2011
