پێشمەرگە و سوپای عێراق لەناوچە دابڕاوەكان جێگیر دەكرێن

پێشمەرگە و سوپای عێراق لەناوچە دابڕاوەكان جێگیر دەكرێن
بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق بكشێنەوە و بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق دروست دەبێت، لەناوچە دابڕاوەكان هێزی پێشمەرگە هاوشانی سوپای عێراق جێگیر بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە \"ئەسیل نوجێفی\"" پارێزگاری موسڵ ڕایگەیاند: دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق هێزێكی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە موسڵ و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان جێگەیان دەگرێتەوە و لەو ناوچانەدا جێگیر دەكرێن.

لەلایەكی ترەوە دوای رادەست كردنەوەی بنكەیەكی سەربازی بە فیرقەی 12ـی سوپای عێراق لەلایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە، سەرچاوەیەك لە هێزەكانی ئەمەریكا ئاشكرایی كرد كە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا دۆسیەی ئەمنی شارەكە ڕادەستی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

لەو بارەوە، \""شێركۆ فاتیح\"" بەرپرسێكی سەربازی لە هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لە شاری كەركوك، هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە لەئێستادا سوپای ئەمەریكا تەنها ئاسمانی كەركوك دەپارێزێت و بە كەلوپەلی سەربازی هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات لە شاری كەركوك.

سەرچاوە/ رادیۆ سەوا
"
Top