خۆپێشاندەران لە هەولێر داوای راگرتنی تۆپباران كردنی ناوچە سنوورییەكان دەكەن

خۆپێشاندەران لە هەولێر داوای راگرتنی تۆپباران كردنی ناوچە سنوورییەكان دەكەن
هەولێر _ گوڵان میدیا
بە پێدانی یاداشتێكی نارەزایی لە لایەن خۆپێشاندانی كەمپینی بوەستە ئێران و دەست نیشان كردنی 72سات مۆڵەت بە ئێران بۆ راگرتنی تۆپباران كردنی ناوچە سنوورییەكان خۆپێشاندانەكە كۆتایی هات.

سەرپەرشتیارانی خۆپێشاندەران رایانگەیاند\" كەمێك بەر لە ئێستە ژمارەیەك سەر پەرشتیارانی خۆپێشاندەرانی ئەمڕۆ سێشەم لە كەمپنی بوەستە ئێران بە نوێنەرایەتی خۆپێشاندەرانەوە یاداشتێكی نارەزایی بە بەرپرسانی كونسوڵگەریی ئێران درا\"".

روونیشیكردەوە\"" لە یاداشتەكەدا ماوەی 72سات بە ئێران دراوە ئەو تۆپباران كردنە رابگرێت، ئەگەر ئەمەی نەكرد ئەوسات بە رێگەی مەدەنیی هەلوێستی دیكەمان دەبێت\"".

وتیشی\"" داوای ئەوەشمان كردووە پێویستە بە زووترین سات ئێران ئاوی ئەڵوەن بەرداتەوەو هیچی دیكە سەرچاوەیەكی سروشتی بەكار نەهێنێ بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشە سیاسییەكان، بەرپرسانی كونسوڵگەریی ئێران بەڵێنی ئەوەیان داوە كە یاداشتەكە بگەیەننە سەرووی خۆیان و هۆكاری بەرنەدانەوەی ئاوی ئەڵوەنیش گوایە بە هۆی وشكەساڵیەوە بووە\""."
Top