نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان: داكۆكی لە سەرجەم رۆژنامەنووسان دەكەین بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە
ئازاد حەمەد ئەمین نەقیبی نوێی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان رایگەیاند، ئەركی داهاتوومان لە سەندیكای بە پیشەیی و پرۆفیشناڵ كردنی كاری رۆژنامەنووسی دەبێت لە هەرێمی كوردستان.
نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە سایتی (گوڵان میدیا)ی راگەیاند\" لە ئێستادا پێمانوایە ئەگەر ئەنجومەنی پێشووی سەندیكا ئەركی سەقامگیركردن و قوڵكردنەوەی ئازادییەكان بوو لە رووی یاسایی و پراكتیكیكەوە، ئەوا ئەنجومەنی داهاتوو ئەرك و كاری قورستر وگرانتری دەبێت\"".
روونیشیكردەوە\"" بەداخەوە بۆ یەكەمجارە بینیمان ئۆپۆزسیۆن دەست لە كاروباری سەندیكا وەربدەن، هەردوو لیستی یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی بەشداریان نەكرد دەبێ، لەكاتێكدا پێویستە هەوڵی پیشەیی زیاتر بە سەندیكا دوور لە ئەجندای سیاسی بدەین\"".
وتیشی\"" ئێمە خۆمان بە نوێنەری سەرجەم رۆژنامەونوسانی كوردستان دەزانین و لە داهاتوودا ئەوە دەسەلمێنین و لە هەموو روێكەوە هەوڵدەدەین بە پرۆفیشناڵ كردن و بە پیشەیی كردنی كاری رۆژنامەنووسی لە كوردستان و داكۆكی لە سەرجەم رۆژنامەنووسان دەكەین بە ئۆپۆوسیۆنیشەوە\"".
"
