كۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی هەڵبژاردنەكان لە عێراق وۆركشۆپێك بەڕێوەدەبات

كۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی هەڵبژاردنەكان لە عێراق وۆركشۆپێك بەڕێوەدەبات
هەولێر _ گوڵان میدیا
ئەمڕۆ لەهۆڵی كۆبونەوەكانی هۆتێل شیراتۆنی شاری هەولێر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان خولێكی یەك هەفتەی بۆ 10لەبەڕێوەبەری نوسینگەكانی كۆمسیۆن لەشارەكانی عێراق كردەوە.
عەلی قادر بەرپرسی لقی هەرێمی كوردستانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق بە سایتی(گوڵان میدیا)ی ڕاگەیاند\" ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم وۆركشۆپە بە بەڕێوەبەرانی ئۆفێسەكانی لەسەنتەری ڕاگەیاندنی ئەژماركردنی دەنگەكاندا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەخێرایی ئەنجام بدرێت، جگە لە مەش لە سایتی هەژماركردنی دەنگەكان هەڵە نەكرێت، وێڕای ئەوەش هەڵە و كەم و كورتیەكانی پێشووتر دیراسەت بكەین بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دوانەكەوێت\"".
روونیشیكردەوە\"" لەم وۆركشۆپەكەدا میكانیزمێك دەست نیشان دەكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو كاری لە سەر بكەین بە تایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەكانی هەرێم و هەڵبژاردنی قەزاو ناحیەكان لە عێراق\"".

وتیشی\""ئەنجامدانی ئەم وۆركشۆپە زۆر گرنگ و پێویستە لە داهاتوو ژمارەیەك هەڵبژاردن دێتە بەڕێوەچوون، هاوكات تیشك دەخەینە سەر كەم و كوڕیەكانی هەڵبژاردنەكانی پێشوو وهەوڵ دەدەن سوودی لێ وەربگرین سەبارەت بە پاشكەوتنی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردن، ئێمەهەوڵ ئەدەین بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك كە بتوانین ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرەتایی رابگەیەنین\"".
"
Top