پارتی دیموكراتی كوردستان موڵكێكی تری گەڕانەوە بۆ حكومەت
بڕیاره ئه‌مڕۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر باره‌گای ڕێكخراوی شۆڕش كه موڵكی گشتییه و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی شۆڕش ته‌سلیم به حكومه‌ت بكاته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له مه‌راسیمێكدا پارتی باره‌گای ڕێكخراوی ئاری سه‌ر به لقی دووی راده‌ستی حكومه‌ت كرده‌وه كه بینای قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵگورده له گه‌ڕه‌كی زانایان.
له‌و مه‌راسیمه‌دا ته‌حسین محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گارگێڕی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی بڕیاریداوه هه‌رچی باره‌گای حكومی لایه ته‌سلیمی حكومه‌تی بكاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان كه موڵكی حكومه‌ته دوای ته‌واوبوونی باڵه‌خانه‌ی تازه‌ی لق ته‌سلیم به حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك هه‌ر موڵكێك كه باره‌گای ئه‌وانی تێدابێت و موڵكی حكومی بێت ته‌سلیمی ده‌كه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه حاكم عوسمان یاسین، سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكی گشتی له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌مان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی داتا له‌سه‌ر ئه‌و موڵكه گشتیانه‌ی حكومه‌ت كه لای حزبه‌كان و هاوڵاتیانه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به شێوه‌یه‌كی یاسایی هه‌ر هه‌موویان وه‌ربگرینه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكه گشتییه‌كان له شاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: ئه‌و موڵكانه‌ی حكومه‌ت كه لای حزبه‌كان و خه‌ڵكین زۆرن، بۆیه له ئێستادا ناتوانین بزانین چه‌نده و جارێ ته‌نها له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
-xendan
