به‌غدا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ركوك ده‌رده‌بڕێت
ئه‌مڕۆ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ناوخۆیی كه‌ركوكدا كۆبوویه‌وه‌و رایگه‌یاند: ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی به‌غدامان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ده‌ستهێناوه.
د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم راشیگه‌یاند: ئه‌و فڕۆكه‌خانه مه‌ده‌نییه له‌شوێنی فڕۆكه‌خانه‌ی ئێستای كه‌ركوك داده‌مه‌زرێندرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌كه‌ركوك زه‌مینه‌ی پێویست بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌باره.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا تاوتوێی لایه‌نه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه كرا‌و كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا كه ئه‌و پرۆژه‌یه به‌شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی هاوچه‌رخ له‌كه‌ركوك جێبه‌جێبكه‌ن.
