وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاسانکاری پێدانی ڤیزه له‌گه‌ڵ کونسوڵخانه‌کان تاوتوێ ده‌کات
له‌دانیشتنه‌كه‌یاندا باس له په‌رپێدانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له بواری زانستی و خویندنی باڵا كرا‌و بڕیاریش درا \" ئاسانكاری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا شانسی خوێندنیان هه‌بێت له زانكۆی چارلس له وڵاتی چیك، زانكۆكه‌ش ده‌خرێته ناو لیستی زانكۆكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه\"". ئه‌و زانكۆیه یه‌كێكه له زانكۆ به‌ناوبانگ و كۆنه‌كانی ئه‌وڕوپا كه خاوه‌نی كواڵیتیه‌كی به‌رزه، به تایبه‌تی له بواری پزیشكی.
له‌لایه‌کی تره‌وه، وه‌زیری خویندنی باڵا پێشوازی كرد له ئه‌لیكس لاسكاریس قونسوڵی گشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر، له‌و دانیشتنه‌شدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرا و هه‌روه‌ها باس له‌و ئاسانكارییانه كرا كه وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا له ئه‌مریكای ده‌خوازێت بۆ خویندكارانی تواناسازی.
هه‌روه‌ها وه‌زیری خویندنی باڵا پێشوازی كرد له مسته‌ر كریس قونسڵی گشتی به‌ریتانیا و له دانیشتنی نێوانیاندا جگه له‌جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان،مه‌سه‌له‌ی پیدانی ڤیزا بۆ خوێندكاران خرایه به‌ر باس و داواكرا له‌و باره‌یه‌وه ئاسانكرای زیاتر بۆ خوێندكارانی توانسازی بكرێت.
"
