وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: داوا له حكومه‌تی ئێران و توركیا ده‌كه‌ین تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان رابگرن
ئهمرِۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری هه‌ولێر جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له جارێكی دیكه تۆپخانه‌كانی سوپای ئێران و توركیا جارێكی دیكه ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی وكوردستانیان بۆردوومان كرده‌وه، لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین هه‌ر دوو وڵات تۆپباران كردنه‌كه رابگرن.
یاوه‌ر روونیشیكرده‌وه\" له ساڵی 2007ـه‌وه تا ئێستا به بیانووی بوونی هێزی چه‌كداری په‌ژاك و په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و توركیاخاكی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن، ناوه ناوه بۆردوومانه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و جارێكی دیكه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه\"".
ئێمه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوا ده‌كه‌ین هه‌ر دوووڵات ئه‌و بۆردوومانانه رابگرن، چونكه پێشڵكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و خاكی عێراقه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا\"" له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی دروست نییه له‌وه‌ی سوپای ئێران خاكی عێراقی به‌زاند بێت، چونكه لیژنه‌یه‌ك پێكهاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كان بكات به مه‌به‌ستی دووباره ده‌ست نیشان كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولامان، به‌ڵام لیژنه‌كه ده‌ست به‌كار نه‌بووه\"".
وتیشی\""له چه‌ند رۆژی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی ئێرانی له ناو خاكی ئێران له ساتی ئالوگۆرِكێ بووه به سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی، به هۆی نه‌شاره‌زایی شوفێره‌كه‌وه له سه‌ر شوێنه ده‌كه‌ونه نێو گێڵگه‌یه‌كی مین رێژكراو، له ئاكامدا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان 7سه‌ربازی ئێرانی گیانیان له ده‌ستداوه، ئه‌مه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه، چونكه ئه‌و مینه ته‌قیوه‌ته‌وه له نێو خاكی ئێران بووه‌و له سه‌رده‌می پێشوودا سوپای ئێران له ناوچه‌كه‌ی داناوه\""."
