وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت
دوای ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و وه‌ك وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كانی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو، وه‌زیری نوێ ی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان كۆنگره‌یه‌كی سازكرد.
له کۆنگره‌که‌دا، مامۆستا ئارام رایگه‌یاند: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه، پێویستیی به كات هه‌یه و به‌شه‌و و رۆژێك جێبه‌جێ ناكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هاوكاری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنیان.
سه‌باره‌ت به خاڵی به‌رنامه‌كانی، مامۆستا ئارام له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌دا رایگه‌یاند: ئێمه بۆ داهاتوو كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌مان داناوه له‌وانه به جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پێكهێنانی فیدراسیۆنێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌ندی به تاوانه‌كانی دژ به كورد هه‌یه.
وتیشی: \"هه‌وڵده‌ده‌ین، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست، به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوان له‌سه‌ر ئاستی عێراق، هه‌روه‌ها پێداچونه‌وه به‌و یاسایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون، كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتیی: \""هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كه دامانناوه، هه‌وڵی ته‌واوكردن و دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی تواناكانی نه‌وه‌ی شه‌هیدان له‌بواره‌كانی خوێندن و كردنه‌وه‌ی خولی پیشه‌یی و هونه‌ری، سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێك بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ته‌واوكردنی هه‌موو ئه‌و پرۆژه په‌سه‌ندكراو و ده‌ستپێكراوانه‌ی په‌یوه‌ندی به خزمه‌تكردنی كه‌س و كاری شه‌هیدان هه‌یه.
له‌درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌دا مامۆستا ئارام رایگه‌یاند: گرنگیده‌ده‌ین به پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هێنانه‌وی روفاتی قوربانیان و ناشتنیان له زێدی خۆیان، هه‌روه‌ها رێكخسته‌نه‌وه‌ی بۆنه و یاده‌كانی تایبه‌ت به شه‌هیدان و كاره‌سه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ببێته‌هۆی ته‌بایی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵی خزمه‌تكردنی زیاتری زیندانیانی سیاسی ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پَدان به ماڵپه‌رو راگه‌یاندن و دۆسیه‌ی ئه‌لكترۆنی له‌وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان."
