له زاخۆ وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى دانا
به‌ردى بناغه‌ى پرۆژه‌ى دروستكردنى بنكه‌ى به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى له‌زاخۆ له‌لایه‌ن وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى دانرا . كه‌له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و له‌سه‌ر رووبه‌رى 10 هه‌زار مه‌تر دووجا به‌برِى 2ملیار و 857 ملیۆن دینار له‌ماوه‌ى 480 رۆژدا جێبه‌جێده‌كرێت. له‌سه‌ره‌تاى رێوره‌سمه‌كه‌دا (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند خۆشحاڵین ئه‌مرِۆ له‌ده‌ڤه‌رێكى تر‌ى ئه‌م كوردستانه‌داو له‌زاخۆى ده‌لال به‌ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى گرنگ بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌نگاو ده‌نێین به‌رِووى ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت و پێشخستنى ناوچه‌یه‌كى تر‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان، وتیشى ئامانج له‌و جۆره پرۆژانه هه‌نگاو نان و گه‌یشتنى هه‌رێمى كوردستانه به‌ئاستێكى پیشكه‌وتووى وولاَتانى ناوچه‌كه. وه‌زیرى كار راشیگه‌یاند ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى بنكه‌ى به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى له‌زاخۆ، به‌مه‌به‌ستى هاندان و فراوانكردنى خوێندن و مه‌شقى پیشه‌یى و كردنه‌وه‌ى خول و راهێنانه بۆ گه‌نجان و لاوان و ده‌رچووانى زانكۆ و په‌یمانگاكان.
دوپاتیشیكرده‌وه راهێنانى پیشه‌یى له‌زۆربه‌ى ولاَتانى ناوچه‌كه‌دا گرنگى زۆرى پێدراوه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌رێگای راهێنان و په‌ره‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی له بنكه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك ژماره‌یه‌ك خول و راهێنانى بۆ گه‌نجان و لاوان و ته‌نانه‌ت بىَ كارانیش كردۆته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مساڵ بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌و بنكانه ته‌رخانكرا تاكو گه‌نجان و لاوان له‌م بنكانه‌وه خول ببینن و دواتریش له‌رِێگاى پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت قه‌رزییان پێبدرێت. وه‌زیرى كار وتیشى له‌كاتێكدا ئه‌مرِۆ له‌زاخۆ به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى مه‌شق و راهێنانى پیشه‌یى داده‌نێین . دڵنیام سالاَنى داهاتوو به‌رهه‌مى ئه‌م بنكه‌یه سودێكى زۆر به خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌كات و ده‌بێته نمونه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ى پێشكه‌وتن و سود بینین بۆ گه‌نجان و لاوان.
له‌به‌شێكى تر‌ى وته‌كه‌یدا (ئاسۆس نه‌جیب) ئاماژه‌ى به ته‌رخانكردنى برِى 25 ملیار دینار كرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان له‌رێگاى چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه‌وه له‌وانه جێبه‌جێكردنى یاساى سندوقى پاڵپشتى پرۆژه بچوكه‌كان بۆ لاوان. كه‌له‌ئێستادا ئه‌م پرۆژه‌یه له‌قۆناغى ئاماده‌كاریدایه بۆ جێبه‌جێكردن و له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا فۆرمى پێدانى قه‌رز دابه‌شده‌كرێت. وتیشى ده‌ڤه‌رى زاخۆ به‌هۆى ئه‌و پێگه گرنگه‌ى هه‌یه‌تى. یه‌كێك له‌بنكه‌كانى پرِكردنه‌وه‌ى فۆرم له‌زاخۆ ده‌بێت. هه‌ر له‌و رێوره‌سمه‌دا قائیمقامى قه‌زاى زاخۆ له‌وته‌یه‌كدا گرنگى ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى له‌ناوچه‌كه‌یان به‌گرنگ زانى بۆ بىَ كاران و گه‌نجان و لاوان تاكو له‌رێگاى ئه‌م بنكه‌یه له‌سه‌ر پیشه‌یه‌ك رابهێنرێن و له‌داهاتوودا به‌ئه‌نجامدانى پرۆژه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێن سوودمه‌ند بن له‌پێدانى قه‌رز. له‌به‌شێكى تر‌ى رێوره‌سمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئاماده‌بووانه‌وه به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى له‌زاخۆ دانرا.
له‌به‌شێكى تر‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زاخۆ (ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدولاَ) وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى و وه‌فدى یاوه‌رى. قائیمقایه‌تى قه‌زاى زاخۆ و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌لاَیه‌تى زاخۆى به‌سه‌ر كرده‌وه. له‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌لاَیه‌تى زاخۆدا دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى ئه‌و به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه، له‌میانى كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌ر و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه.
وه‌زیرى كار له‌باره‌ى زیادكردنى موچه‌ى چاودێرى خێزان و فراوانكردنى له‌چوارچێوه‌ى تۆرِى پاراستنى كۆمه‌لاَیه‌تى و موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان و پرۆژه‌كانى تر‌ى وه‌زاره‌ت له‌بوارى مندالاَن رایگه‌یاند، وه‌ك سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان زاخۆش سودمه‌ند ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ئه‌م برِیارانه‌ى دراون هه‌م بۆ زیادكردنى موچه‌ى چاودێرى خێزان و موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان و گرنگى دانى زیاتر به‌سه‌نته‌ره‌كانى پاراستنى مندالاَن له‌سنووره‌كه‌دا.
جێگاى ئاماژه‌یه (1882) خێزانى هه‌ژار له‌زاخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى موچه‌ى چاودێرى خێزان وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ك (5844) كه‌مئه‌ندامیش له‌به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى زاخۆ وه‌كو كه‌مئه‌ندام ناویان تۆمار كراوه. له‌و ژماره‌یه‌دا (2714) كه‌مئه‌ندام مانگانه مووچه وه‌رده‌گرن.
