دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكرد
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
پێش نیوهرِی ئهمرِۆ دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی2011ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆی په‌رله‌ماندا هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی پلاندانان و دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون، هاوكات په‌رله‌مانتارانی سه‌رجه‌م فراكسۆنهكانییش به ئۆپۆزسیۆنهوهش به‌شداریان له دانیشتنه‌كه‌دا كردووه.
بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی رِایگهیاند\" بودجه‌ی گشتی هه‌رێم بۆ ساڵی 2011 بریتیه له 11ترلیۆن و 80ملیارد دینار، پاش ده‌ركردنی نه‌فه‌قاتی سیادی\"".
په‌یامنێری سایتی (گوڵان میدیا)له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند تا ئێستا راپۆرتی پرۆژه یاساكه له لایه‌ن ده‌خوێندرێته‌وه"
