سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئیمارات كۆبۆوه
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان وه‌لی عه‌هدی ئه‌بوزه‌بی كرد و له دیدارێکدا، سه‌ره‌تادا شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئالنهیان وه‌لی عه‌هدی ئه‌بوزه‌بی به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان دووپاتكرده‌وه به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی هه‌ردوو وڵات بێت.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی جێ بایه‌خی هه‌ردوولاش تاووتوێ كران.
لای خۆیه‌وه د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خواستی هه‌رێمی بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیمارات دووپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، شێخ لوبنا خالید ئه‌لقاسمی وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی ئیمارات پێشوازی له د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و هۆكاری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌كان و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی رابردووی شێخ لوبنا بۆ هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای بازرگانی و وه‌به‌رهێن تاوتووێ كران.
هه‌ردوولا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به ئاستی په‌یوه‌ندی بازرگانی و وه‌به‌رهێنی نێوان هه‌ردوو وڵات و
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی وڵاتی ئیماراتی كرد بۆ پشتیوانی‌یان له عیراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی سه‌رنجڕاكێشی سه‌ركه‌وتووه بۆ وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی و له‌پێش هه‌موویانه‌وه وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیمارات ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێم له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینیوه.
د. به‌رهه‌م داوه‌تنامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌ی شێخ لوبنا كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی كوردستان بكات و ئاسۆی هاریكاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش تاووتوێ بكه‌ن.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ وڵاتی ئیمارات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شێخ نه‌یان موباره‌ك ئالنهیان وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئیمارات كۆبۆوه و دروستبوونی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆكانی ئیمارات و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیای(HTC) كرد و به‌شه‌كان و تاقیگه زانستی و كتێبخانه ئه‌لكترۆنییه‌كانی ئه‌و زانكۆیه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
