دوای دانانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ له شاره‌كان ده‌كرێته‌وه
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان \"به‌فرین حوسێن\"" له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ساڵێكه په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ كردوه‌و په‌سندی كردوه به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌و دهستهیهپێكنههێندراوهو سه‌رۆكی بۆ دانه‌نراوه كه به‌ڕاستی ئه‌وه جێگه‌ی ره‌خنه و گله‌یی ئێمه‌یه.
وتیشی: له‌و راپۆرتانه‌ی كه بۆ جێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پڕۆژه‌كان ده‌خرێته لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌مان به پێویستی په‌له‌كردن له پێكهێنانی لیژنه‌كه و دیاریكردنی سه‌رۆكێك بۆی كردوه‌و داوامان كردوه كه حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م رووه‌و كاری جددی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، بڕیاره دوای پێكهێنانی لیژنه‌كه و دانانی سه‌رۆكێك بۆی، له سه‌نته‌ری شار و ئیداره‌كان نوسینگه‌ی مافی مرۆڤ بكرێته‌وه كه سه‌ر به ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌بن وه ده‌سته‌كه‌ش سه‌ر به په‌رله‌مان ده‌بێت و كاری سه‌ره‌كی چاودێری ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نداره لێیان."
