كاروانێكی پرشانازی و رێبەرێكی نەتەوەپەروەر و نیشتیمانپەوەر..
April 2, 2020
وتار و بیروڕا
گەر سەرنجێكی ورد بە مێژوو، خەباتی بێ وچان و ستراتیژیی و پلانەكانی پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی بدەین ، گەشت پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوورییەكانی لە یەك ووشەدا كۆ دەبێتەوە ،ئەوەیش ناساندنی شوناسی كورد و كوردستان و بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی كورد . پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی تا بە ئەمرٍۆ توانی لەگەل سەرجەم قۆناغەكان و پێشهاتەكان سیاسەتی خۆی لە چوارچێوەی ستراتیجیەتی دەوڵەتی كوردستان بگونجێنێت و بگرە بە شێوازی سەردەمیانە ئاراستەی بكات. پارتی دیموكراتی كوردستان پێگەیەكی مێژوویی هەیە، ئەو پێگەیەش بۆ خەباتی پارتی و ڕێبازی بارزانی نەمر دەگەڕێتەوە، ئەو پێگەیەش لە كۆمەڵێك وێستگەدا ڕۆڵی گرنگی هەبوە، چ لە دامەزراندیەوە، چ لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزنەوە، چ لە ڕێككەوتنامەی 11 ی ئازاردا، چ لە دوای 1975 و نسكۆ و هەستانەوە و چ لە شۆڕشی گوڵانەوە، چ لە ڕاپەڕینەوە، لە عێراقی تازەش لە دوای 2003 پارتی و سەرۆك مەسعود بارزانی وەك كەسەیاتیەكی بەهێز ڕۆڵی گەورە و كاریگەری هەبوە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق، پارتی بە خۆشی دەزانی پێگەكەی بەهێزە، چونكە لەو ڕووداوانەی كە هاتنە پێش وەك شەڕی داعش و سەرۆكایەتی هەرێم پێگەی سەرۆك مەسعود بارزانی بارز بوو، بەڵام لە دوای ڕیفراندۆم و كاتێك داوای كرد ئەو بۆ خۆی ماوەی سەرۆكایەتی تەواو بوە ناشیەوێ بۆی دووبارە بكرێتەوە ئەو وەك بارزانی دەمێنێتەوە، ئەوەبوو لێكدانەوەی جیا جیا كرا هەم بۆ پێگەی پارتی و هەم بۆ پێگەی سەرۆك بارزانی كە پارتی ئەو حزبە بەهێزە نامێنێ لە نێو كۆمەڵگەی كوردستان و سەرۆك بارزانی ئەو ڕۆڵ و پێگەیەی نابێت، بەڵام هەڵبژاردنی پار ساڵی عێراق و كوردستان و شێوەی مامەڵەی پارتی و سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و نێو دەوڵەتی سەلماندی كە پارتی وەك حزبێكی سیاسی و سەرۆك بارزانی وەك ڕەمزێكی گەورە لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی خەڵكی كوردستان پێگەیەكی بەهێز و حیساب بۆ كراوە، ئەو پێگەیەش بەشێكە لە هاوكێشەی سیاسی كوردستان و عێراق و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆك مسعود بارزانی میراتگری شۆڕشە پڕ پەیامەكانی گەلی كوردستانە، بارزانی هەم سەركردەو هەم ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی كوردە، دەیان ساڵە بێ دابڕان كار و خەبات بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی كوردستان دەكات، تووشی دەیان ڕێگری و دژایەتی بوویەوە، توشی دژایەتی پەلاماری جۆراو جۆر بوویەوە... بەڵام شانازییە بۆ هەر كوردێك سەرۆكمان یەك هەنگاو لەپەیامی كوردایەتی نەچووە دواوە...شانازییە بۆ هەر كوردێك سەرۆك سەری تاكی كوردی نەدا لەعەرز بۆ دوژمنان....هەرچی گرژی و دژایەتی لەسەر زەوی بوونی هەیە ڕووبەڕووی كورد و ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان كرایەوە....شانازییە دیسان نەتوانرا هەنگاوەكانی سەرۆكی ئێمە ڕاگرن.... مێژوو و تەمەنی سەرۆك مسعود بارزانی هەر لە سەرەتایی تەمەنی لاوبوونی هەستكردن بووە بە بەرپرسیاریەتی لە بەرامبەر كورد و كوردستان ، هیچ كات بیرلە خۆشگوزەرانی و بەرژوەندی شەخسی و پۆست و پلە و پایە نەكردۆتەوە ، ئەوەی لای بەرێزیان گرنگ و خەمخۆری بووە سەرفرازی و شانازیی و سەربەستی نەتەوەكەی بۆتەوە

رێبوار حەمەلاو شوانی