شاشە زیرەكەكانی فەیسبوك بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان

شاشە زیرەكەكانی فەیسبوك بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان
فەیسبوك و گوگل و ئامازۆن هەر لە بەستێنی ماڵپەڕ و تۆڕی كۆمەڵایەتیدا خۆیان قەتیس نەكردووە و هەوڵ بۆ بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێش دەدەن. لەم ماوەیەدا گوگل تەبلێت و مۆبایل و لاپتۆپ و...تاد بەرهەمهێنا. فەیسبوكیش نوێترین شاشەی تایبەت بە پەیوەندییەكانی واتە پورتاڵ و پورتاڵ پڵاسی بەرهەمهێناوە.
هەروەك ئاماژە پێدرا ئەم دوو شاشەیە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیین، بەڵام پەیوەندی بەكۆمەڵ وەك ئەوەی ئەندامانی ماڵەوە پێكەوە لەگەڵ یەك قسە بكەن، یان بەكارهێنەرانی ئەم پورتاڵانە دەتوانن بۆ وانە خوێندن لە رێگای دوورەوەش سوودی لێببیندرێ، بەتایبەت بۆ پەخشە راستەوخۆكان ئەوانەی كاری راگەیاندن دەكەن دەتوانن سوودی زۆری لێببینن.
شاشەی پورتال دە ئینجە و بەقەد تەبلێتێك دەبێت و كوالیتی نیشاندان لەو شاشەیەدا ئیچ دییە. بەڵام شاشەی پورتال پلاس شاشەیەكە 15 ئینجییە و بە كوالیتی فول ئیچ دی نیشان دەدا.
كۆنترۆڵ كردنی پورتاڵەكان ئاسانە، تەنیا بە دەنگ كۆنترۆڵ دەكرێن و بەكارهێنەر دەتوانێت بە دەنگی خۆی فەرمانەكان ئەنجام بدات، ب ۆنموونە بە ئاسانی دەتوانی بە دەربڕینی دەستەواژەی (hey portal) و پاشان دەربڕینی ناوی ئەو كەسەی مەبەستییەتی دەستبەجێ پەیوەندی لەگەڵ دەگرێت و هەردوو سیستەمەكەش لە سیستەمی دەنگی ئەلكسای ئامازۆن پشتیوانی دەكەن.
Top