كامێرایەكی چاودێری بە كوالیتی 4K

كامێرایەكی چاودێری بە كوالیتی 4K
كامێراكانی چاودێری بۆ وردبینی وچاودێری كردن باشتر لە پاسەوانێك ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن، لەو كاتەوە كامێرا چاودێرییەكان بە فرەیی لە جیهاندا سوودیان لێوەردەگیرێ، رێژەی ئاشكراكردنی تاوانەكان زۆر زیاتر بووە و جار هەیە لە مەودای كەمتر لە چەند خولەكێكدا تاوانبار دیاری دەكات.
یەكێك لە كامێرا چاودیرییەكان كامێرای جۆری Arlo Ultraیە، كە دەتوانێت وێنەكان بە كوالیتی HDR 4k تۆمار بكات. گلۆپێكی پرۆژكتەری تێدایە كە لە شەوی تاریكیشدا فیلمەكان هەر بەو كوالیتییە دەگرێت.
بۆ پەیوەندی ئەم ئامێرە تەنیا ئەوەندە بەسە كە كامێرا سەرەكییەكە لە رێگای كێبڵەوە بە رۆتێرەوە پەیوەند بدەی.
كامێرای چاودێری ناوبراو 180 پلە بەدەوری خۆیدا فیلم هەڵدەگرێتەوە. باتری كامێراكە دەتوانێت هەتا سێ مانگ یان هەتا شەش مانگ شەحنی دانابەزێت و بە 4 كاتژمێریش پڕ دەبنەوە.
كامێراكە بەشێوەی ئۆتۆماتیكی مرۆڤ و ئاژەڵ و كەلوپەل لێكجیا دەكاتەوە، بۆ نموونە جوڵەی ئۆتۆمبێلێك و پشیلەیەك جیا دەكاتەوە. بە دەنگ فەرمان بەسەر كامێراكە دا دەكرێ و لەگەڵ سیستەمی ئەلكسا و گوگل ئاسیستانت دەگونجێت.
Top