پێنووس بۆ گــــــــشت رەنگێك

پێنووس بۆ گــــــــشت رەنگێك
پێنووسە ئاساییەكان هەیانە دوو رەنگ یا چوار رەنگ بنووسن، بەڵام هیچ پێنووسێك نییە كە بكرێت 16 ملیۆن رەنگ بنووسێ، واتە هەر رەنگێك لە جیهاندا هەبێ بتوانی پێی بنووسی. رەنگە پرسیارێك بێتە گۆڕێ ئایا 16 ملیۆن رەنگ هەیە؟ شارەزایانی بواری رەنگ و نەخشەسازی هەموو رەنگەكانیان بە 16 ملیۆن داناوە. بۆ نموونە تەنیا لە رەنگی سووردا زیاتر لە ملیۆنێكیان هەژمار كردووە..
پێنووسی Color Picker Pen پێكهاتووە لە سكانێرێكی بەهێز و كاتریجی رەنگ و نووكی تایبەتی. كاركردی پێنووسەكە ئاوایە، بۆ نموونە تۆ پێویستت بە رەنگێكی تایبەتە كە تەنیا لە سروشتدا هەیە، بۆ نموونە گەڵای دارێك، یا رەنگی میوەیەك، یا رەنگی پەڕەكانی باڵندەیەك... بۆ ئەم مەبەستە كۆتایی قەڵەمەكە كە سكانێرێكی بەهێزی هەیە لە رەنگی مەبەست نزیك دەكەیەوە و كۆپی دەكات بەهۆی سیستەمێك لە قەڵەمەكەدا هەیە لەناوخۆیدا بەهۆی چوار رەنگە ئەسڵییەكە ئەو رەنگەی مەبەستتە و سكانت كردووە دروستی دەكات. قەڵەمەكە بۆ كاری گرافیكی و نیگاركێشان گرنگی خۆی هەیە و 8 نوكی تایبەتی لەگەڵدایە.
Top