پێنووسێك ئاوازەكان دەكاتە نۆتەی مۆسیقا
قەڵەمێكی تایبەت بە نووسینی نۆتە بەرهەم هاتووە، ئەم قەڵەمە هەرچەندە زیاتر وەك بیرۆكەیە و بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام ئەگەر بە چڕی بەرهەم بێت و بكەوێتە بازاڕ گرنگییەكی تایبەتی هەیە.
پێنووسەكە پێكهاتووە لە دەفتەرێكی مۆسیقا و قەڵەمێكی ئەلكترۆنی، بەكارهێنەر دەبێت بە دەنگی خۆی ئاوازەكە بڵێت و تۆمار بكرێت، پاشان قەڵەمەكە ئاوازەكە بە خێرایی دەكات بە نۆتەی مۆسیقا. بەگشتی پێنووسەكە بۆ ئەوانە بایەخی تایبەتی هەیە كە شارەزای ئەو بوارەن و نایانهەوێ بە شێوەی كلاسیك ئاوازەكانیان بنووسنەوە.
