دیسان كۆمپیوتەرە بچووكەكان
ئەوانەی نەوەی حەفتا و هەشتاكانی زاینین، دێتەوە بیریان تەلەڤزیۆنەكان بەقەد لادیوارێك بوون، بە چەند كەسێ نەبا هەڵگرتنیان ئاسان نەبوو. ساڵانی نەوەدەكان كۆمپیوتەرە گەورەكان لەسەر مێزەكان دەبیندران و دواتر ئەوانیش بچووك بوونەوە، لەم سەردەمەشدا كۆمپیوتەری زۆر بچووك دەبیندرێن، بەڵام تاكو ئێستا ئەو كۆمپیوتەر بچووكانە گشتگیر نەبوونە.
كۆمپیوتەری جۆری ECS LIVA A320 یەكێكە لەو كۆمپیوتەرانە. ئەو كۆمپیوتەرانە دەكرێت لە پێشت مۆنیتۆر یان تەلەڤزیۆن دابندرێن و بەهۆی كێبڵەوە بە تیڤی یا مۆنیتۆرەوە پەیوەند بدرێن و هەموو ئەركێكی كۆمپیوتەرێكی مەزنیش ئەنجام دەدات.
رامی كۆمپیوتەرە بچووكەكە 32 گیگابایتە. شوێنی دانانی SSD M.2 یان هاردێك HDD جۆری 2,5 ئینجی هەیە كە بەكارهێنەر بە پێی پێویستی خۆی دەتوانێت قەوارەكەی دیاری بكات كە چەند داتا لەخۆیدا هەڵبگرێت.
جگە لە USB2 جێگەی USB3یشی هەیە. رەنگە لە داهاتوودا گشت كۆمپیوتەرە قەوارە گەورەكان لەسەر مێزەكان لابدرێن و ئەو كۆمپیوتەرانە شوێنیان بگرنەوە.
