رۆبۆتێكی گرنگ بۆ دوو ئەركی جیاواز
كۆمپانیای (Segway Robotics) لە پیشانگای ساڵانەی CES2018دا رۆبۆتی (loomo)ی خستەڕوو. كە دەكرێت وەك رۆبۆتێك هاودەم وهاوكارت بێت و هەم دەكرێت وەك ئامێرێكی سواربوون بەكارهێنەرەكەی بۆ مەودای كەم هەڵبگرێت..
كاتێك بەكارهێنەرەكەی لە رۆبۆتەكە دادەبەزێت، بەشی مۆنیتۆری رۆبۆتەكە دەسووڕێت و شێوەیەكی رۆبۆتی بەخۆوە دەگرێت. ئەم رۆبۆتە جگە لە فیلم هەڵگرتنەوە، دەكرێت وەك چاودێر و پاسەوانیش ئەركی پێبسپێردرێت، كۆمپانیای بەرهەمهێن پێیوایە ئەم رۆبۆتە دەكرێت بۆ هەڵگرتنی كەل و پەل لە سوپەرماركێتەكان سوودی لێوەربگیردرێت. رۆبۆتەكە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات، بەكارهێنەر دەتوانێت زیاتر پرۆگرامی بۆ دابنێ.
