سیستەمی بڵندگۆی بلوتوسی پورتێبڵ كە بەناوی ST-66BTA Satechi ناسراوە، بڵندگۆیەكی گونجاوە بۆ گوێگرتن لەمۆسیقا بەتایبەتی لەگەشت و سەیراندا. بڵندگۆكە لەگەڵ گشت مۆبایل و تەبلێت و كۆمپیوتەرێك دەگونجێت. كوالیتی دەنگی بڵندگۆكە لەكاتی جوڵەشدا واتە ئەوكاتەی لەئۆتۆمبێلدا زۆر باشە. سیستەمی بلوتوسی بڵندگۆكە هەتا مەودای 33 مەتریشی ئەكتیڤە. باتری بڵندگۆكە لەمادەی لیتیومە كە بەهۆی كێبڵی USBـەوە شەحن دەبێتەوە.